لیژنەی یاسایی پەرلەمان پشتڕاستیکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2023 دەخاتە سەرووی کارەکانییەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەرلەمان پاڵپشتی بڕگەکانی دەبێت.
ئەحمەد فەواز جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی راگەیاند، “یاسای بودجە یەکێک دەبێت لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی کارەکانمان لە سەرەتای خولی یاسادانان بۆ ساڵی دووەمی خولی پێنجەم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “چەندین ئاستەنگ لەبەردەم بودجەدایە پەیوەست بە دانانی وانەبێژ و گرێبەست لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان”.
وتیشی، “پرۆژە یاسای بودجە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی محمد شیاع سودانی”.