لەگەڵ سەردانی لیژنە هاوبەشەكە بۆ ناوچە سنوورییەكان، “پێشمەرگەیەك شەهیدكرا”

سەرچاوەیەكی كەجەكە: لە سیاسەتی ئێمەدا شتێك نییە بەناوی هێرشكردنە سەر پێشمەرگە

هاوكات لەگەڵ سەردانی لیژنە هاوبەشەكەی هەرێم و عێراق بۆ ناوچە سنوورییەكان، میدیاكانی پارتی دووبارە پەكەكە بە شەهیدكردنی پێشمەرگە تۆمەتبار دەكەن، سەرچاوەیەكی باڵای كەجەكەش، دووپاتیدەكاتەوە، “سیاسەتی ئێمە هێرشكردنە سەر پێشمەرگەی تێدا نییە”.

ئەمڕۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردەوە، لە نزیك ناحیەی دەركار پێشمەرگەیەك شەهیدكراوە، كە بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەكە، پێشمەرگەكە لەلایەن پەكەكەوە و بە چەكی نیشانشكێن پێكراوە، بێ ئەوەی بەڵگە بخاتە ڕوو.

قسەكردن لەسەر شەهیدكردنی ئەو پێشمەرگەیە لەلایەن پەكەكەوە، هاوكاتە لەگەڵ سەردانی لیژنەیەكی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ناوچە سنوورییەكان، كە ئەمڕۆ سەردانیان بۆ پارێزگای دهۆك و ناوچەكانی شەڕ دەستپێكردووە، بۆ لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییەكانی توركیا و زیانەكانی بەر ئەو ناوچانە كەوتوون بەهۆی شەڕ و بۆردوومانەكانەوە.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی باڵای كۆما جڤاكێن كوردستان – كەجەكە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، نیگەران بوو لە “هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تۆمەتباركردنی پەكەكە بە هێرشكردنە سەر پێشمەرگە”، دووپاتیكردەوە، سیاسەتی ئەوان شتێكی تێدا نییە بەناوی هێرشكردنە سەر پێشمەرگە.

نەیشاردەوە، نیگەرانیی گەورەیان لەو هەوڵانەیە كە بەئاراستەی هەڵگیرسانی شەڕ دەدرێن.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی زانایانی ئیسلامی پڕۆژەی بۆ نوسینەوەی دەستووری هەرێم هەیە

بابەتی دواتر

پیاوێک لە سلێمانی دوای هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەکەی ژنەکەی کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share