محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ نرخی فەرمی و دەشڵێت، بەهای دینار لە دۆلار بەرزترە و هاوكات داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند، دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ نرخی فەرمی و بەهای دینار لە دۆلار بەرزترە.
راشیگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین دۆلار هەڵنەگرن و لەگەڵ ئەوەشدا دینار نەكەن بە دۆلار و لە ئێستادا دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگان و خاوەنكارەكان بەردەستكراوە و حكومەت هەموو ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.