شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی خاوێنكردنەوەی ئەنجامدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی پاكڕاگرتنی ژینگەی شەقام و شوێنە گەشتیارییەكان و بەشی خزمەتگوزاریی رۆژانە هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا بە مەبەستی پاكڕاگرتنی ژینگەی شەقام و شوێنە گەشتیارییەكان بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیمان رۆژانە هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدەدەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە هەڵمەتەكە، ناوچەی گەشتیاریی چیایی ئەزمەڕ، شەقامی دەباشان، سەیرانگای تاڤگە، پاككردنەوەی چەمی قلیاسان و پاككردنەوەی زەوییە بەتاڵەكانی گەڕەكی مجیدبەگ ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە ئینتەرنێت بە نرخی هەرزان دەكەوێتەكار

بابەتی دواتر

بەهۆی گرانفرۆشی دوكانی غازفرۆشێك داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share