باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لەگەڵ وەزیری کارەبا بۆ دروستکردنی سیستەمێک بە تایبەتمەندی نێودەوڵەتیی لە بواری کارەبادا راگەیاند.
ئیلێنا رۆمانسکی لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، “عێراقییەکان شایستەی ئابوورییەکی هەمەچەشن و هاوچەرخ و هەلی کارێکی گونجاون بە مووچەی باشتر”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ بەدەستهێنانی ئەمە پێویستە سیستەمێکی کارەبای ئاست بەرزی جیهانی دروست بکرێت.
جەختی لەوە کردەوە کە “ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵ زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق و حکومەتی عێراق کاربکات بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە گرنگە”.