لە ناو گەڕەكێكی نیشتەجێبوونی شاری هەولێردا رووداوێكی هاتوچۆی سەخت روویداوە و وتەبێژی هاتوچۆ دەڵێت، “لەوانەیە کەس بڕوانەکات”.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئەم وێنانەوە رایگەیاند، “لەوانەیە کەس بڕوانەکات کە ئەم رووداوە لە شەقامێکی قەرەباڵغی ناوگەڕەک کەوتبێتەوە”.
رووداوەكە لە شاری هەولێر روویداوە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكانی رووداوەكەدا نووسیویەتی، “لەناو گەڕەکی موفتی ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت بە خێراییەکی زۆرەوە دەهات، لە دەرئەنجامیش کۆنترۆڵی لەدەستدا و چووەسەر ناوبڕەی شەقام و چەند دارێکی جوانکاریی شکاند، لە دواییشدا پەڕییەوە دیوەکەی تری شەقام و خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا ئینجا وەستا”.
بەهۆی رووداوەكەوە کەسێک برینداربووە و زیان بەر سێ ئۆتۆمبێل و دارەکانی جوانکاری کەوتووە وەك فازڵ حاجی ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “کۆمێنت بۆ ئێوە جێدەهێڵین”.