بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و ژیان و مەرگە شەرەفمەندانەکەی

لە 45ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی “کاک ئارام”ـدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ 45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوارەکەی رێی کوردایەتی و هیوای رۆژانی نائومێدیدا تێدەپەڕێت”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی، “کاک ئارام نموونەیەکی بەرز و درەوشاوەی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕی و رووناکبیریی ئێمەیە و سیمبوڵی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ خاکی کوردستان. ئەو سەرکردەیەک بوو بە رۆحییەتێکی پتەوی شۆڕشگێڕانە و پاشخانێكی فیکریی دەوڵەمەندەوە لە سەختترین قۆناغی کوردایەتیدا بەگژ نائومێدیدا دەچووەوە و بڵێسەی شۆڕشی لە دڵی کرێکاران و رەنجدەراندا تاودەدا”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەڕانەوە بۆ بیری شەهید ئارام بە پێویستیی دەزانێت و جەختدەكاتەوە، “ئێمە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و ژیان و مەرگە شەرەفمەندانەکەی. دەبێت وانەکانی راستگۆیی، دڵسۆزی و وەفاداری لە کاک ئارامەوە فێربین و رێگاکەی وننەکەین. دەبێت پارێزەری ئەو خاکە بین کە خوێنی گەشی کاک ئارامی سەرکردە و رابەری لەپێناودا رژا. دروود و سڵاو بۆ رۆحی کاک ئارام و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بازێکی دیکەی دا

بابەتی دواتر

پەروەردەی هەڵەبجە ده‌وامی خوێندنگەكانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share