بانکی ناوەندی بڕیاری نوێ لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بدات.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە کۆمەڵێک بڕیار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەردەکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمەش بە مەبەستی رێگریکردن لە گرانبوونی ماددە خۆراکییەکان و دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکان کە پێداویستی سەرەتایی هاوڵاتییانن داوایەکمان ئاراستەی بانکی ناوەندی کردووە بەمەبەستی پێدانی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی و بە خێرایی و کەمکردنەوەی رۆتین و ئەو رێکارانەی کە پرۆسەکە خاو دەکاتەوە بەو لایەنانەی کە دەرمان و ماددەی خۆراکی هاوردەدەکەن”.

 

بابەتی پێشتر

لە کەلار ئەمساڵ دوو هێندەی پار باران باریوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لەدوای نیوەڕۆوە بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share