لە نوێترین ریزبەندی بۆ شەفافترین و گەندەڵترین دەوڵەتانی جیهان و دەوڵەتە عەرەبییەکان، عێراق پلەی حەوتەمی لە گەندەڵترین دەوڵەتە عەرەبیەکان گرتووە.
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، “دانیمارک پلەی یەکەمی لە ریزبەندی شەفافترین دەوڵەتانی جیهان گرتووە،لەدوای ئەویش فینلاند و نیوزلەندا پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە، لەدوای ئەویش نەرویج دێت کە بە کۆکردنەوە 84 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە”.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “عێراق توانیویەتی تەنها 23 خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی 157 ەمینی جیهاندایە لە رووی شەفافیەتەوە”.
ئاشکراشیکرد، “عێراق لە ئاستی دەوڵەتە عەرەبییەکاندا پلەی حەوتەمی لەرووی گەندەڵییەوە گرتووە و پێش هەریەکە لە دەوڵەتانی ئەریتریا و لیبیا و سودان و یەمەن و سوریا و سۆماڵ کەوتووە”.
هەر بەپێی ریزبەندییەکە، “هەریەکە لە سۆماڵ و سوریا و باشووری سودان و فەنزوێلا و یەمەن لە پلەکانی یەکەمی گەندەڵی و کۆتایی شەفافیەتدان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا”.