پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە پڕۆسەی سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەستپێدەكات و دەشڵێت، دەبێت ئەو كەسانەی لەماڵەوە چەكیان هەیە تۆماری بكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک لە ئاگاداركردنەوەیەكدا بۆ ئەو کەسانەی لەماڵەوە چەکیان هەیە دەڵێت، بەمنزیکانە پڕۆسەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەستپێدەکات و لە قۆناغی یەکەمیشدا ئەو کەسانەی چەکیان هەیە دەبێت لە بنکەکانی پۆلیس تۆماربکرێن.
هۆشداریش دەداتە هەر کەسێک چەکەکەی لای حکومەت تۆمارنەکات، دواتر دەستی بەسەردابگیرێت رووبەڕووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبێت و دەبێتە جێی گومانی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی روودانی هەر کردەوەیەکی چەکداریدا.
پۆلیسی كەركوك رونیشیدەکاتەوە، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم، پرۆسەیەکی گەورەی گەڕان و پشکنینی ماڵان دەستپێدەکات.