پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە داوای خزمەتگوزاریی و خۆشگوزەرانیی دەکەن. رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زەمینەیەکی لەبار دروستدەکات تا هەردوولا پێکەوە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، یەکەم بژاردە و کۆتا بژاردەی بەردەم هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەنە کە بەپێی دەستور و لە بەرژەوەندیی هەموو هاوڵاتییانی عێراق و کوردستاندا بێت.

ئەو پەیامەی قوباد تاڵەبانی دوای كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی دێت لە بەغداد لەگەڵ هەریەك لە لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.

لەبارەی ناوەرۆكی ئەو كۆبوونەوانەش دەڵێت، “جەختمان کردەوە دەبێت گفتوگۆکانمان چڕبکەینەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بە تایبەت لەسەر هەردوو پرسی بودجە و یاسای نەوت و گاز رێکبکەوین. چیتر دواکەوتنی رێککەوتن لەبەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە”.

جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەش دەخاتەڕوو، هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە داوای خزمەتگوزاریی و خۆشگوزەرانیی دەکەن. رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زەمینەیەکی لەبار دروستدەکات تا هەردوولا پێکەوە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.

هیوای ئەوەش دەخوازێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بگەنە ئاستێکی زۆر باش، گەشبینی خۆیشی نیشاندەدات بەوەی لەگەڵ ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر بکەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبووەوە

بابەتی دواتر

کۆیلایەتی هێشتا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەهۆکاری هونەری و یاسایی بڕیاردراوە دەرگای کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێتەوە. جومانە…
Total
0
Share