فرۆشیارە بە بەختەكە.. تابلۆیەكی بە 600 دۆلار كڕی و نرخەكەی گەیشتە ملیۆنان

تابلۆ زەیتییەكە بریتیە لە توێژینەوە و راهێنان بۆ تابلۆیەك كە ڤان دایك دواتر كێشاویەتی بەناونیشانی (جیرۆم-ی پیرۆز)

وێنەیەكی زەیتیی ئەنتۆنی ڤان دایك-ی هونەرمەندی نیگاركێش زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری چنییەوە پاش فرۆشتنی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، وەك ئەوەی تۆڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویكردەوە.

تابلۆكە پێشتر لە كێڵگەیەكدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دۆزرایەوە، پاش ئەوەی بۆ ماوەی چوار سەدە بە خاشاك و پاشماوە داپۆشرابوو.

ڤان دایك (1599 – 1641)ی نیگاركێش لە شاری ئەنتۆیرب-ی بەلجیكا لەدایكبووە، لە تەمەنی 42 ساڵیدا لە لەندەن كۆچی دواییكردووە.

تابلۆ زەیتییەكەی كە لە زیادكردنێكی خانەی (سوزبیر)ی تایبەت بە زیادكردنەكان فرۆشرا، بریتیە لە توێژینەوە و راهێنان بۆ تابلۆیەك كە ڤان دایك دواتر كێشاویەتی بەناونیشانی (جیرۆم-ی پیرۆز) كە ئێستا لە مۆزەخانەی (Boijmans van Beuningen)ی شاری رۆتەردام-ە لە هۆڵەندا.

تابلۆكە لە كۆتاییەكانی سەدەی بیستەم لە سەقفی بینای ناو كێڵگەیەكدا لە ناوچەی كیندرهۆك لە كەرتی كۆڵۆمبیا-ی نیویۆرك دۆزرایەوە.

بەپێی خانەی زیادكردنەكە، ئەو كەسەی دۆزیویەتیەوە (ئەلبێرت ب. رۆبەرتس) كۆكەرەوەیەكی شێلگیری پارچە “ونبووەكان”ە.

رۆبەرتس ئەو تابلۆیەی بە تەنها 600 دۆلار كڕیووە، پاش ماوەیەك بەسەر كڕینەكەیدا بۆی دەركەوتووە كە تابلۆیەكی زۆر نایابە و دەگەڕێتەوە بۆ ڤان دایك.

بابەتی پێشتر

چێڵسی مێرکاتۆی زستانە دەهەژێنێت

بابەتی دواتر

لاپۆرتا بە نیازی یاخیبووەکەی ئەتلەتی-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share