13 تۆمەتباری بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركران

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، 19 كەس دەستگیركراون، 13ـیان بازرگانییان بە مرۆڤەوە كردووە.

لە نێو ئەو 13 تۆمەتبارەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، پێنج ژن هەن كە مامەڵەیان بە ژنانەوە كردووە و بە وڵاتانی دەرەوە “فرۆشتوویانن”، وەك شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە.

راگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەندامانی باندەكە لە بەغداد دەستگیركراون و هاوكاتی ئەوەش، چوار پیاو لە دیوانییە و دوو ژن لە نەجەف دەستگیركراون كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە و تەنها دوو ژنەكە هەشت هەزار حەبی هۆشبەریان پێبووە.

بابەتی پێشتر

دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەما

بابەتی دواتر

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا تا ئێستا جێگەی مەترسییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share