دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بڕیاریدا

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا حکومەتی هەرێم پابەندبکات بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق تایبەت بە داوایەکی یاسایی بەڕێوەچوو کە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەزیری دارایی بەرزکرابووەوە.

داوا یاساییەکە تایبەت بوو بە نادەستووریبوونی کارکردن بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 27ی ساڵی 2006 و پابەندکردنی داوالێکراو بە جێبەجێکردنی یاسای خانەشینی یەکگرتووی ژمارە نۆی ساڵی 2014 لە تەواوی هەرێمی کوردستان.

لە دانیشتنەکەی دادگادا لە دوای گفتوگۆیەکی چەند کاتژمێری بڕیاردرا بە نادەستوریبوونی کارکردنی دەسەڵاتی هەرێم بە یاسای خانەنشینیی ژمارە 27ی ساڵی 2006ی هەڵوەشاوە و پابەندکردنی دەسەڵاتی هەرێم بە کارکردن بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە نۆی ساڵی 2014ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

بەشی دەنگیی زمانی کوردی لە گووگڵ چالاککرا

بابەتی دواتر

پێنج هەزار كارگە دەخرێنەكار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی و كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی وڵات و پێویستی دەربازبوون لە قەیرانەكان كردەوە.…
Total
0
Share