چوار ئەستێرەی بواری تۆپی پێ لەم وەرزە گۆڵیان تۆمارنەکردووە

هەندێک لە ئەستێرەکانی بواری تۆپی پێ لەم وەرزەدا ئاستی ناوازەیان پێشکەشکردووە، هەندێکی دیکە ئاستیان دابەزیوە و بەپێی پێویست کاریان نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی ئەزموونی زۆرن و وەرزەکانی ڕابردوو ئاستیان باش بووە.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە:

  1. 1. لیۆ مێسی (پاریس سان جێرمان): مێسی لە ئابی 2021 بەرشلۆنەی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کرد.

لە پاریس پشتیان بە تواناکانی ئەفسانەکە بەستووە و هیوایەکی زۆریان پێداهەڵواسیوە، بەڵام بەپێچەوانەی بۆچوونەکانەوە هیچ گۆڵێکی لە خولی ناوخۆیی فەرەنسا تۆمارنەکردووە، تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە سەرجەمیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون.

  1. 2. جادۆن سانچۆ (مانچستەر یونایتد): مانگی تەمموزی 2021 سانچۆ لە دۆرتمۆندەوە بە 85 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد.

لەکۆی 135 یاری بۆ یانە زەردەکەی ئەڵمانیا، 50 گۆڵی تۆمارکرد و 64 گۆڵی ڕەخساند، بەڵام بە درێسی سووری مانچستەرەوە لەکۆی 11 یاری، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارنەکردووە.

  1. 3. ئیدین هازارد (ڕیاڵ مەدرید): ساكی 2019 لە یانەی چێڵسی-یەوە بە 115 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد.

تاوەکو ئێستا 53 یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە و تەنها پێنج گۆڵی تۆمارکردووە، لەم وەرزەدا بەشداربووە لە نۆ یاریدا و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، لە بەرامبەردا تەنها یەک ئەسیستی هەبووە.

  1. 4. نیکۆلاس پیپی: مانگی ئابی 2019 بەبڕی 80 ملیۆن یورۆ لە یانەی لیلەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد.

ئەستێرە 26 ساڵەکە لەکۆی خول و پاڵەوانێتییەکان 98 یاری بۆ “گانەرز” کردووە، 25 گۆڵ و 18 ئەسیستی تۆمارکردووە، بەڵام لەم وەرزەدا حەوت یاریکردووە و هیچ گۆڵێکی نەبووە، تەنها یەک ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی سوید

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس هازاردی دەوێت و ڕیاڵ بەیل-یشی ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share