دیوانی وەقفی سوننی عێراق: سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

دیوانی وەقفی سوننی عێراق و کۆمەڵەی فیقهی عێراقی رایانگەیاند، سبەینێ شەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە.

دیوانی وەقفی سوننی عێراق و کۆمەڵەی فیقهی عێراقی رایانگەیاند، بە بەڵگەوە سەلمێنراوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بیندراوە، هەر بۆیە سبەینێ وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، مسوڵمانانی شیعە مەزهەب لە عێراق رۆژی یەکشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکراوە.

هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و ئوردن و ئیندۆنیزیا و تورکیا سبەینێ شەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان رووپێوییەکی ئابوریی بۆ خێزانە عێراقییەکان دەکات و کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند راپرسییەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەکانی عێراق دەستپێدەکەن و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە بە هەرێمی…
Total
0
Share