بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە پارەدارکردنی وەزارەتەکان بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە داوا لە یەکەکانی خەرجکردن دەکات لە وەزارەت و فەرمانگەکان، نوێنەری رێگەپێدراویان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی بودجەی پێویست.
هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق، جەخت لەسەر پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو و تەواوکردنی سەرجەم رێکارە پێویستەکان دەکاتەوە.
جێی ئاماژە بۆ کردنە، تائێستا لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد نەنێردراوە.