هاتوچۆی سلێمانی روونیدەكاتەوە
كامێرای پۆنیت تو پۆینت لەناو شاردا دادەنرێت؟

یەكێك لە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی تیژڕەوی

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو كامێرایانەی لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی سلێمانی دادەنرێن كامێرای پۆینت تو پۆینت نین و پەیوەندییان بە هاتوچۆوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، کارکردنی کامێراکانی چاودێریی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر، بریتییە لە دانانی 225 کامێرا لەو جێگایانە کە پێویستی بە سستمی پۆینت تو پۆینتە کە لە سنووری رێگاوبانەکانی دەرەوەی شارە و بەپێی ئامارەکانی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییان بەڕووداوەکانی ھاتوچۆ پشک و رێژە و ژمارەی ھەرە گەورە لەو سنوور و جێگایانەیە.

دەشڵێت، “ئەو کامێرانەی کە لەئێستا و ئایندەدا لەناوشاردا کاردەکەن، بە سیستمی وەن پۆینتە”.

هاتوچۆی سلێمانی دووپاتیشیدەكاتەوە، كامێرای پۆینت تو پۆینت لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێدەکرێت و لەناو شاری سلێمانی پەیڕەوناکرێت.

روونكردنەوەكەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی هەندێك لە پەیجەكانی سۆشیال میدیایە كە تیایدا ئەو كامێرایانەی ئێستا لە هەندێك لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناوشار دادەنرێن بە كامێرای پۆنیت تو پۆینت ناوبردوو و بەهۆیەوە زانیارییەكی پێشووتری هاتوچۆی سلێمانییان بەناڕاست ناوبردوو.

هاتوچۆ لەبارەی ئەو كامێرایانەشەوە دەڵێت، کار و گرێبەستێکی جیاوازە و دوور و نزیک پەیوەندی بە ھاتوچۆ و پرسی خێرایی و تیژڕەوی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی باری ئەمنی و ئاسایشی شاری سلێمانییە.

بابەتی پێشتر

یونسکۆ: عێراق تەنها 6%ی خەرجییەکانی بۆ پەروەردە خەرج دەکات

بابەتی دواتر

نەوتە سپییەكەی عێراق گەیشتە هەولێر و سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share