وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران بەمزووانە کۆتاییدێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان دەبێت.
پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،ئێمە ڕێگری دەکەین کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و ئەمڕۆش، گورزێکی بەهێزیان لێدەدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ئێران بەمزووانە کۆتاییان دێت و تائێستا، زیاتر لە حەوت هەزار ئامانجمان لە ناوخۆی ئێران کردووەتە ئامانج”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بە ڕێژەی 90% کەمیانکردووە، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا زیانیان بە زیاتر لە 120 کەشتیی ئێرانی گەیاندووە.