رادیۆی BBC عەرەبی دوای 85 ساڵ لەكاركردن پەخشی رادەگرێت

دوای 85 ساڵ لەكاركردن، رادیۆی BBC عەرەبی، پەخشەكەی رادەگیرێت، كە یەكێك بووە لە كۆنترین سەرچاوەكانی هەواڵ بۆ دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی رابردوودا.

دەستەی بەڕێوەبەرانی تۆڕی هەواڵی BBC ی بەریتانی هۆكاری راگرتنی پەخشكردنیان بۆ قەیرانی دارایی گەڕاندووەتەوە و ئیدارەی ئەو دەزگایەش رایانگەیاندووە، “هاوڵاتییان دەتوانن لە پێگە ئەلیكترۆنییەكان، وێبسایت و یوتیوبەوە لەگەڵیان بەردەوامبن”.

رادیۆی BBC عەرەبی لە ساڵی 1938وە دەستی بە پەخشكردن كردووە، لە رابردوودا سەرچاوەیەكی هەواڵی و جێی بایەخی هاوڵاتییان بووە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی.

بابەتی پێشتر

ناوچەیەكی نوێی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە شاری دهۆك دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

لە کەرکوک دوو کەس بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share