لە کەرکوک دوو کەس بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیرکران

دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی سەر بە داعشیان راگەیاند، کە ناسنامەی ساختەیان دەرهێناوە تا نەناسرێنەوە.

دەزگای هەواڵگری عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “به‌پشتبه‌ستن به ‌زانیاری ورد و پشكنینی مه‌یدانی بۆ شانه‌ گومانلێكراوه‌كانی سەر بە چەکدارانی داعش مەفرەزەکانمان بە هاوکاریی و مەفرەزەکانهی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی توانیمان دوو چه‌كداری داعش له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیر بكەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ په‌یوه‌ندییان به‌ شانه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعشەوە‌ هه‌یه‌ و وه‌ك چه‌كدار له‌ رقێكخراوه‌كه‌دا کاریان كردووه‌ و  ناسنامه‌یان ساخته‌كردووه‌ تا نه‌ناسرێنه‌وه‌”.

ئاشکراشیکرد، “هەردوو چەکدارەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر راگیراون و لێكۆڵێنەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: حەوت دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێكی…
Total
0
Share