ئازاد محەمەد ئەمین: هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دەستپێدەكات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر درابوو بڕێكی گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە لە سەنتەری شار و قەزا و ناحیەكاندا دابەشبكرێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو نەوتەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە بڕێكی گەیشتووەتە ناو شاری سلێمانی و نزیكەی دوو ملیۆن لیترێك كۆكراوەتەوە و ئامادەیە كە لەناو شار و قەزا و ناحیەكاندا دابەشبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێمە لە هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دەستپێدەكات.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بۆردومانی فڕۆكەجەنگییەكان دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share