وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەین”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 12ی ئازاری 2025 دوای دوو هەفتە لە کۆبوونەوەی چڕ و پڕی نێوان تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردن و وەڵامدانەوە و پێدانی روونکردنەوە بۆ سەرجەم ئەو داواکارییە نوێیانەی کە بۆ ئەم مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هاتبووە ئاراوە، بڕی 957,925,880,078 دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دەشڵێت، “سبەینێ پێنجشەممە 13ی ئازاری 2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە…
Total
0
Share