ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان وەڵامی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەداتەوە سەبارەت بە نەناردنی بڕی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان و دەڵێت، بڕیارەکە هیچ خزمەت بە سەقامگیری و ئارامی لە عێراقدا ناکات و دژی هەوڵەکانی ساڵی رابردووە بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیرانێکی سەختەوە دەربازکرا بۆ پێکهێنانی حکومەت.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەری، عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەڵێت، “ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات، به پێچه‌وانه‌وه، له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌یه كه له ساڵی رابردوو، عێراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له‌كاتێكیشدایه كه پێشڤه‌چونێكی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی رابردوو”.
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاندووە، “ئێمه پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگه‌یاندووه كه دادگای فیدراڵیی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه به روونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ناكرێت له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدراڵی به چاوی زۆرینه و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات به تایبه‌ت بابه‌تی موچه‌و قوتی خه‌ڵك كه ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی”.
ئاماژە بەوە دەکات، “داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ری ده‌ستوری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی كه تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێك به بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه یان كه‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری ساڵی 2005، كه هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بكرێت”.