بكوژی ژنەكەی كەركوك دەستگیركرا

بكوژی ئەو ژنەی ئەمڕۆ لە كەركوك خنكێندرا دەستگیركرا.

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی عەدەنی شاری کەرکوک دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ژنەكە تەمەنی 58 ساڵە و خنكێندراوە و بكوژەكەی هەڵاتووە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، دوای لێکۆڵینەوە هێزە ئەمنییەکانی شارەكە توانیویانە لە ماوەی سێ کاتژمێردا بکوژی ژنەکە دەستگیربکەن و “دانی بە تاوەنەکەیدا ناوە”، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی كەیسەكە و پاڵنەری تاوانەكەوە بخاتەڕوو.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگی نیسان پێش جەژن لە عێراق دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share