کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک.
پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە .
پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو .