هەولێر.. گەنجێك هەشت مانگە رفێندراوە و بێسەروشوێنە

گەنجێكی دانیشتووی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر ماوەی هەشت مانگە رفێندراوە، دایكی دەڵێت، گریان لە چاوم نەوەستاوە، نازانین لەكوێیە، زیندووە یان مردوو.

ماوەی هەشت مانگە (ئەیوب نەجم) تەمەن 29 ساڵ و دانیشتووی قەزای خەبات و پیشە دوكاندار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رفێندراوە و، تائێستا بێسەروشوێنە.

دایكی ئەو گەنجە دەڵێت، “ماوەی هەشت مانگە گریان لە چاوەکانم نەوەستاوە، کوڕەکەم هیچی نەکردووە، نیوەڕۆیەك رفێندرا”.

لەبارەی چارەنووسییشیەوە ئەو دەڵێت، “نازانین لە کوێیە زیندووە یان مردووە، حکومەت بەرپرسیارە لە گیانی کوڕەکەم”.

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێم لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە

بابەتی دواتر

كام ناوبانگی مەسرور بارزانی سنووری هەرێمی كوردستانی بەزاندووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share