CPJ: ساڵی رابردوو كوشتنی رۆژنامەنووسان بەڕێژەی 50% زیادیكردووە

رێكخراوێكی تایبەت بە رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت، كوشتنی رۆژنامەنووسان لە جیهاندا ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی 2021 بەڕێژەی 50% زیادیكردووە.

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) کە بارەگاكەی لە نیویۆركە لە راپۆرتێكدا دەڵێت، لە ساڵی 2022دا لانیكەم 67 کارمەندی میدیاكان لە سەرانسەری جیهاندا كوژراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لە ساڵی 2008ەوە تائێستا.

لەو ژمارەیە 35 رۆژنامەنووسیان تەنها لە سێ وڵاتدا كوژراون: ئۆكرانیا، مەكسیك و هایتی.

بەپێی كۆمیتەكە 41 رۆژنامەنووسیان “راستەوخۆ بەهۆی كارەكانیانەوە كوژراون” و، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوژرانی 26 رۆژنامەنووسەكەی دیكەش دەكات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو رۆژنامەنووسانەی رووماڵی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن “رووبەڕووی مەترسییەکی ئێجگار گەورە بوونەتەوە” و بەهۆیەوە لە ساڵی رابردوودا 15یان كوژراون. لە مەكسیك-یش 13 میدیاكار كوژراون، لەكاتێكدا رێكخراو و بەشێك لە میدیاكان دەڵێن، 15 کوژراون، كە بۆ رۆژنامەنووسانی وڵاتەكە ساڵی 2022 دەکاتە کوشندەترین ساڵ لە ماوەی لانیکەم سی ساڵی رابردوودا.

هەر لە ساڵی 2022دا چوار رۆژنامەنووس لە فیلیپین، دوو لە کۆڵۆمبیا، دوو لە بەڕازیل، دوو لە هندۆراس و دوو رۆژنامەنووسیش لە بەنگلادیش کوژراون.

لە هندستان، میانمار، سۆماڵ و چاد-یشدا لەهەر وڵاتێکیاندا دوو رۆژنامەنووس و لە ئەمریكاش رۆژنامەنووسێك کوژراون.

بابەتی پێشتر

هێرشێك بە چەقۆ لە ئەڵمانیا قوربانیی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

بایدن: هاوكاریی سەربازیی ئۆكرانیا دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share