نامۆترین کوشتن لە جیهاندا.. سەگێک تەقە لە خاوەنەکەی دەکات و دەیکوژێت

سەگێک تەقە لە خاوەنە راوچییەکەی دەکات لە کاتێکدا پێدەنێت بە چەکەکەیدا و بەهۆیەوە گوللـەیەکی لێدەردەچێت و بەر خاوەنەکەی دەکەوێت. لەئەنجامدا گیانلەدەستدەدات.

لە ویلایەتی کانزاسی ئەمریکا کاتێک خاوەنەکەی لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتووە و چەکەکەی لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیە سەگەکە بە هەڵە پێدەنێت بە دەمانچەکەدا و فیشەکێک بەر خاوەنەکەی دەکەوێت و دەیکوژێت.

پۆلیسی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە قوربانییەکە پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە و لە تەنیشت کورسیی شۆفێرەکە دانیشتووە کاتێک گوللـەکەی بەرکەوتووە.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، “بەهۆی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

پۆلیس ئەوەی ئاشکرانەکردووە کە قوربانییەکە خاوەنی سەگەکەیە یان نا، بەڵام ڕۆژنامەی “ئیکسپرێس”ی بەریتانی بڵاویکردەوە کە قوربانییەکە خاوەنی سەگەکە بووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەگەکە لەکاتی گەیشتنی تیمی فریاگوزاری لە کورسی پشتەوە بە خەوتوویی دۆزراوەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە کە پیاوەکە پێش گەیشتنیان گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: پێنج ملیار کەس بەهۆی چەورییە گۆڕاوەکانەوە مەترسیی مردنیان لەسەرە

بابەتی دواتر

لەسەر نوشتە و فاڵگرتنەوە ئارایشتگایەک داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share