کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێم دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لەگەڵ بوونی کاریگەریی بارستە هەوایەکی سارد.
هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.
سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.