سەڵاح هێڵی سوور نییە و جێگرەوەی لە یوڤانتۆسە

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی محەممەد سەڵاح تاوەکو 2025، لە ئێستادا لیڤەرپوڵ ئامادەیە یاریزانە میسڕییەکە بفرۆشێت.

ئاستی محەممەد سەڵاح و پێکهاتەی لیڤەرپوڵ بەگشتی دابەزیوە، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی ناچاربووە دووبارە پێکهاتەکەی بونیادبنێتەوە.

ماڵپەڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی نووسیویەتی، کلۆپ لەم وەرزەدا لە ئاستی سەڵاح ڕازی نییە، ڕەنگە بەرامبەر بە 70 ملیۆن پاوەند بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە یانەی پاریس سان جێرمان ئارەزووی فیرعەونە بچووکەکەی میسڕ دەکات.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرانی “ڕێدز” چاویان بڕیوەتە فیدریکۆ کیێزا، هێرشبەری ئیتاڵیی یانەی یۆڤانتۆس کە بەهاکەی 53 ملیۆن پاوەندە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پرسەكانی هەڵبژاردن و وزە لەگەڵ شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

مانێ لە پاریس ئامادە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share