خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ڕۆناڵدۆ ساڵی 2018 داواى لە ڕۆناڵدۆ کردووە ڕیاڵ مەدرید جێنەهێڵێت.
میندێز ئەوکاتەى کە ڕۆناڵدۆ ویستویەتی لە ڕیاڵ بڕوات و بچێتە یوڤییەوە وتوییەتی: لە ئیسپانیا بمێنەرەوە ڕیاڵ بەرگرییت لێدەکات بەڵام بڕۆیت توشی ئاستەنگی دەبیت و کاروانی وەرزشیت بەرەو ڕوخان دەچێت.
ئەوکات ڕۆناڵدۆ بە قسەى میندێز ناکات و پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە دەکات بە 100 ملیۆن یۆرۆ.
لەوکاتەوە ئاستی وەرزشی ڕۆناڵدۆ بەرەو ڕوخان هەنگاوی ناوە.