سودانی و هاوتا بەریتانییەکەی رێککەوتنێکیان واژووکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق و هاوتا بەریتانییەکەی رێککەوتنێکیان بە بەهای 12.3 ملیار پاوەند واژووکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کیر ستارمەر، هاوتا بەریتانییەکەی، رێککەوتنێکی مێژوویی و فراوانیان واژووکرد.

باس لەوەش دەکات، رێککەوتنەکە لەبارەی بازرگانی و هاوکاریی ئابوری و ستراتیژییە بەهای (12.3) ملیار پاوەندی بەریتانی واژووکراوە.

دەشڵێت، “ئەو رێککەوتنە بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوامان بە کۆبوونەوەی ئەمریکا و ئـ.ـێران هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی وەفدی دانووستانکاری ئەمریکا و ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی…
Total
0
Share