كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە هەرێمی كوردستان باراندەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، كەشوهەوای ئەمڕۆ و سێ رۆژی داهاتوو لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و سبەینێ لە ناوچەكانی باشوور باراندەبارێت.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی كەشناسیی عێراق، لە كاتەكانی بەیانیاندا تەمومژ بە رێژەی جیاواز لە زۆربەی ناوچەكان و بە تایبەت لە باشوور بڵاودەبێتەوە و خێرایی با لە نێوان 10 – 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
لەبارەی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینیكردووە رۆژی شەممەی داهاتوو بارانی مامناوەند و هەندێك كات لێزمەباران ببارێت و هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژی هەینی نزمدەبنەوە.