دیلان غەفور: ئەو جوتیارانەی لە کەرکوک گەنمەکانیان رەتکرایەوە لە بەغداد پشکنینیان بۆدەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو جوتیارانەی لە کەرکوک وەرگرتنی گەنمەکانیان رەتکرایەوە لە بەغداد پشکنینیان بۆدەکرێتەوە.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەربارەی کێشەکانی جوتیاران بەتایبەت رەتکردنەوەی وەرگرتنی گەنمەکانیان لە کەرکوک، گفتوگۆمان لەگەڵ حەیدەر گڕعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق کرد.

دەشڵێت، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی ئەو جوتیارانەی وەرگرتنی گەنمەکانیان رەتکراوەتەوە کە 20 بارهەڵگر گەنمە، نمونەیان لێوەردەگیرێت و بە مەبەستی وەرگرتنیان، لە بەغداد جارێکی دیکە پشکنینیان بۆ دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ناو شاری سلێمانی بەردەوامە”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share