بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێ رایدەگەیەنێت، هەڵمەتی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی (جام ڕەش، بێتابلۆ) بەردەوامە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە مۆڵەتی شۆفێرییان نییە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندكاران لە ڕووداوی نەخوازراو داوا لە دایكان و باوكانی خۆشەویست دەكەن ئۆتۆمبێلەكانیان نەدەنە دەست جگەرگۆشەكانیان كە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری نین و شارەزایی ڕێنماییەكانی هاتوچۆنین بە تایبەت خوێندكاران.