مباپێ بۆ سەرۆکی فەرەنسا: ئاگاداربە.. پابەندی بەڵێنەکەم نابم

کیلیان مباپێی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەی ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندووە، کە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

پۆرتاڵی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا پەیوەندیی نێوان مباپێ و ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.

هاوینی 2021 مباپێ لەسەر داوای سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا گرێبەستی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتبکاتەوە و لە پاریس بەردەوامبێت، ئەم بڕیارەش لە پێناو مۆندیال و بوارە بازرگانییەکان و بابەتی سازکردنی ئۆڵیمپیادی 2024دا بوو، بەڵام پێدەچێت یاریزانەکە ڕا و بۆچوونی گۆڕابێت.

بەپێی سەرچاوەکە، مباپێ پەیوەندی بە ماکرۆنەوە کردووە و پێیوتووە، کە بەڵێنەکەی ناباتەسەر، بەڵکو لە هاوینی 2023 یان 2024 پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات، داواشی لێکردووە لەپێناو بەردەوامبوون لە پاریس فشاری لەسەر دروست نەکات.

بابەتی پێشتر

ڕۆما لە پاڵەوانێکی مۆندیال نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێ دەستبەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلدا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share