تاقیکردنەوەکانی گەڕانەوە بۆ گەنجی سەرکەوتوو بوون

لە تاقیگەکانی بۆستن، مشکی پیر و نابینا توانرا بینایی بۆ بگەڕێنرێتەوە و مێشکی بگۆڕێت بە زیرەکتر و گەشەکردووتر، هەروەها شانە ماسولکەییەکان و گورچیلەکانیان گەشەپێدا بۆ تەندروستتر و گەنجتر، ئێستا مشتومرەکان بۆ بەکارهێنانی ئەزموونەکەیە لە مرۆڤدا بە ئامانجی گەنجکردنەوەی مرۆڤ.

بەپێی گۆڤاری زانستیی “CELL”، “تاقیکردنەوەکان تەحەدای ئەو باوەڕە زانستییە دەکەن کە پیربوون بەهۆی گۆڕانکارییە بۆماوەییەکانەوە دروست دەبێت کە زیان بە DNAمان دەگەیەنێت”.

دەیڤید سینکلێر پسپۆڕی بۆماوەیی و بۆهێڵەکان لە پەیمانگای بلاڤاتنیک لە قوتابخانەی پزیشکیی هارڤارد و بەڕێوەبەری هاوبەشی سەنتەری پاوڵ ئێف گلێن دەڵێت، “تاقیکردنەوەکان دەریدەخەن کە پیربوون پرۆسەیەکە توانای پێچەوانەبوونەوەی هەیە”.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە بۆماوەییە، “لەشمان کۆپییەکی یەدەگی گەنجیمان هەڵدەگرێت کە دەتوانرێت هانبدرێت بۆ دووبارە دروستبوونەوە”.

جەی هیون یانگ، توێژەری بۆهێڵەکان لە تاقیگەی سینکلێر، کە بەشداریی لە تاقیکردنەوەکاندا کردووە، رایگەیاندووە، پێشبینی دەکات کە ئەنجامەکان شێوازی تێڕوانینەکان بۆ پرۆسەی پیربوون و نزیکبوونەوەمان لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بگۆڕێت.

جێنەتیک کاری تێدەکرێت و بۆهێڵەکان دەوەستێنێت، ئەم پرۆسەیەش دەکرێت بەهۆی پیسبوونی ژینگەیی و شێوازی ژیانی مرۆڤ و خۆراکەوە دروست ببێت.

ئەو پسپۆڕە باسی لە ئەگەری “توانای خانەکان کردووە لە خوێندنەوەی بۆهێڵەکان و زانیارییە بۆماوەییەکان.

بەگوێرەی وتارەکە، “گرنگ نییە لەش تەمەنی 50 ساڵ بێت یان 75 ساڵ، تەندروست بێت یان نەخۆش، هەرکاتێک ئەم پرۆسەیە دەستیپێکرد، دواتر لەش بیریدەکەوێتەوە و زانیارییەکان وەردەگرێتەوە کە چۆن دووبارە دروست ببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ گەنجی”.

کاتێک سینکلێر خوێندکاری دەرچووی زانکۆ بوو و یەکێک بوو لە تیمەکانی پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس، بۆی دەرکەوت کە بۆهێڵ هەن کە کۆنترۆڵی پیربوون دەکەن.

ئەم بۆهێڵانەش لە هەموو زیندەوەرێکدا هەن و تاقیکردنەوەی گەڕانەوە بۆ گەنجی لەسەر مشک ئەنجامدراوە و سەرکەوتوو بووە بۆیە دەکرێت لە مرۆڤیشدا هەمان ئەنجامی هەبێت.

بۆ تاقیکردنەوەی سەرکەوتنی ئەم بیردۆزە، شارەزایان دەستیانکرد بە هەوڵدان بۆ خێراکردنی پیربوونی مشکەکان بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی “گۆڕانکاری یان دروستبوونی گرێی شێرپەنجەیی”.

بە هاوکاری زانایانی دیکە، سینکلێر و تیمەکەی هارڤارد توانیان تەمەنی شانەکانی مێشک، چاو، ماسولکە، پێست و گورچیلە لە مشکدا دیاری بکەن.

ئەو پسپۆڕە بۆماوەییە “تێکەڵەیەکی” دروستکرد، کە بە دەرزی خراوەتە ناو خانە تێکچووەکانی گەنگلۆنی تۆڕی چاو لە  بەشی پشتەوەی چاوی مشکێکی نابیناوە و دەرمانی دژە زیندەییەکانی پێدراوە.

ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەر بوون، مشکەکان “زۆربەیان توانای بینینیان” بۆ گەڕایەوە دوای ئەوە تیمەکە چارەسەری “خانەکانی مێشک و ماسولکە و گورچیلە”یان کرد و گەڕێندرانەوە بۆ گەنجی.

ئەمڕۆ تیمەکە هەوڵدەدەن ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ گەیاندنی توانای گۆڕانکاریی بۆماوەیی بە هەموو خانەکان بەشێوەیەکی یەکسان، بەم شێوەیە “هەموو جەستەی مشکەکە بە یەکجار و یەک پرۆسە گەنج دەکاتەوە”.

سینکلێر دەڵێت دووبارە دروستبوونەوە نەک تەنها کاریگەریی لەسەر چەند ئەندامێک دەبێت، بەڵکو توانای گەنجکردنەوەی هەموو جەستەی مشکی هەیە.

جەختیشی لەوە کردەوە: “تیمەکەی چەند جارێک خانەکانی مشکەکانیان گۆڕیوە، ئەمەش دەریدەخات کە دەتوانرێت زیاتر لە جارێک پیربوون پێچەوانە بکرێتەوە”.

لەوانەیە دەیان ساڵ بخایەنێت تاوەکو تاقیکردنەوەی کلینیکیی دژە پیربوونی مرۆڤ دەست پێبکات و ئەگەر سەلامەت و سەرکەوتوو بێت، بەجۆرێک رێکبخرێت کە دەزگای تەندروستیی فیدراڵیی ئەمریکا و تەندروستیی جیهانی دانیپێدابنێن.

بابەتی پێشتر

تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ماڵان وەرگەڕا

بابەتی دواتر

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share