وردەکاریی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناحیەی چوارقورنە

هاوسەری ئەو ژنەی بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری ناحیەی چوارقورنە گیانیلەدەستدا رایگەیاند، تا ئێستا شەش بۆ حەوت جار ماڵیان ئاگری گرتووە و سووتاوە.

خاوەنی ئەو ماڵەی بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقورنە ئاگری گرت رایگەیاند، “ئەم بەیانییە لەگەڵ هاوسەرەکەم نوێژمان کرد و نووستینەوە، لەو کاتەدا هاوسەرەکەم هیتەری ماڵەکەی ئیشپێکردبوو، دواتر من لە دوکەڵی ماڵەکە خەبەرم بۆوە و بەپەلە رامکردەوە دەرەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو کاتەدا نەمزانی هاوسەرەکەم لە ژوورەوە ماوەتەوە، خۆم بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە نەمتوانی بەهانایەوە بچم داوام لە دراوسێکان کرد بە هانایەوە بچن، بەڵام بەداخەوە خۆی و منداڵەکەی ناوسکی کەتەمەنی شەش مانگ بوو گیانیانلەدەستدا”.

باسیلەوەشکرد، “ماوەی دوو ساڵ و چەند مانگێکە هاوسەرگیریمان کردووە، ئەمە نزیکەی شەش بۆ حەوت جار ماڵمان بسووتێت، تەنها لەم خانووەدا سێ جار ماڵمان سووتاوە”.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: ئێمە و پارتی دوژمنی یەکنین رکابەری یەکترین

بابەتی دواتر

تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ماڵان وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هەوڵدەدرێت تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت…
Total
0
Share