بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی چوارشەممەوە گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمدا هاتووە، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان دەکەین ئەوانەی بە رەسمی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە لە رۆژی سێشەممەوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست و دوای ئەنجامدانی گرێبەست کۆمپانیاکان دەتوانن لە رۆژی چوارشەممەوە بە گەشتی عومرە بکەنەوە بە رێگای وشکانی، لە رۆژی هەینیشەوە دەتوانن بە رێگای ئاسمانی گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە.
داوایشیکرد، ئەو هاوڵاتییانەی خوازیارن گەشتی عومرە ئەنجام بدەن لەکاتی چوونیان بۆ کۆمپانیاکانی گەشتی عومڕە داوای مۆڵەتی رەسمییان لێبکەن و ئەگەر مۆڵەتیان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە وەرنەگرتبوو بە هیچ شێوەیەک گەشتی لەگەڵدا نەکەن هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە مۆڵەتی کارکردن بە شێوەی تابلۆی هەڵواسراو دەداتە هەموو ئەو کۆمپانیانەی کە گرێبەست دەکەن.