هۆكاری گرانبوونی هێلكە ئاشكرابوو

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلكەی ئاشكراكرد و دەڵێت، بۆ دابەزاندنی نرخەكەی، “هێلكە لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە دەكەین”.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە، بەرزبوونەوەی نرخەكەیەتی لە وڵاتانی دراوسێدا لەوانە توركیا، جگە لەوەش بەرهەمی ناوخۆ بەشی پێداویستیی هاوڵاتییان ناكات و رۆژانە تەنها 40 هەزار كارتۆن هێلكە دەخرێتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی كشتوكاڵ، هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار كە هەر 100 دۆلاری ئەمریكی نزیكەی 20 هەزار دینار سەرباری بەهاكەی بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە بۆ دابەزاندنی نرخی هێلكە، ئاسانكارییان كردووە بۆ هاوردەكردنی هێلكە لە وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی كوردستانەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو پیاوەی دووەم كەس بوو چووە سەرمانگ هاوسەرگیریی كرد

بابەتی دواتر

محەمەد حاجی مەحمود: یاریی عێراق هیچ پەیوەندییەكی بە كوردەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ نزیكبوونەوەی باهۆزێكی بەهێز لە ئەمریكا…
Total
0
Share