دوو هاوڵاتی گوندێك ڕفێندران و رووبەڕووبوونەوە روویدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، ئەمشەو چوار چەكداری نەناسراو پەلاماری گوندێكی سنووری ناحیەی ریازیان داوە و دوو هاوڵاتی گوندەكەیان ڕفاندووە و دواتر رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارەكەن روویداوە و یەكێك لە چەكدارەكانیان كوشتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو چوار چەكدارە هێرشیان كردووەتە سەر گوندی شەریفییە لە ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە و دوو هاوڵاتیی گوندەكەیان ڕفاندووە.

ئاشكراشیكرد، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان، رووبەڕبوونەوە لە نێوان فەوجی 3ی لیوای 61ی پۆلیسی فیدراڵیدا دروستبووە و یەكێك لە چەكدارەكان ڕفێندراون.

بابەتی پێشتر

سودانی زەوی دەدات بە یاریزانانی عێراق

بابەتی دواتر

ئەو پیاوەی دووەم كەس بوو چووە سەرمانگ هاوسەرگیریی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share