کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاریی بەسەردادێت

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو پشووەوە ‏کە ڕاگەیەندراوە، کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و سبەی لە ‏کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە کاریان پێدەکرێت.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، هاتووە، ”ئاگاداری ‏سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنووری شاری سلێمانی دەکەین، بەپێی ئەو بەرنامەیەی پێشتر ‏دیاریکرابوو بۆ کارکردنی مۆلیدەکان، کە ئاماژەی پێدراوە بۆ ڕۆژە پشووە فەرمییەکان، ‏کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدەکان دەگۆڕێت لە ڕۆژانی ئایندەدا“.‏

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، سبەی 18ی مانگ و دوو سبەی 19ی مانگ، کارپێکردنی ‏مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە دەبێت تا كاتژمێر 1:00ی شەو.‏

بابەتی پێشتر

وەزیری وەرزشی فەرەنسا هۆشداری بە دیۆکۆڤیچ دەدات

بابەتی دواتر

كارەبای عێراق دانیپێدادەنێت: جێگرەوەمان بۆ غازی ئێران نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ کرایە پشوو

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بکرێتە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان  بڵاویانکردەوە، “بەهۆی…
Total
0
Share