سودانی لەبارەی شارێکی کوردستانەوە چەندین بڕیاری دەرکرد

لەسەر داواكاریی پەرلەمانتارێكی یەكێتی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەبارەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خورماتوو بڕیاری دا.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. كەریم شكور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای ئەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیراندا كۆبووەتەوە و چەند نووسراوێکی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی قەزای خورماتوو پێشكەشكردووە، نووسینگەی سەرۆک وەزیران لەسەر بنەمای ئەو داواكارییانە چەند نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ جێبەجێکردنیان.

ئاشكرایكرد، پڕۆژە و كارەكان بریتین لە تەواوکردنی کارەکانی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی خورماتوو، چاککردنەوەی پردی زەرگەی نێوان خورماتوو – تکریت، دروستکردنی بەنداوێک بۆ گلدانەوەی ئاو لە قەزای خورماتوو.

د. كەریم شكور وتیشی، بڕیاردراوە بە دابینکردنی پێداویستییەكانی کۆلێژی پەروەردەی خورماتوو، وەک یاریگا و کتێبخانە و چەند پێویستییەکی دیکە، ھەروەھا زیادکردنی ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرانی كۆلێژەكە، لەگەڵ کاراکردنەوەی یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق و دابینکردنی پێویستییەکانی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: بەهۆی خەولێکەوتنی شۆفێرەکەیەوە بارهەڵگرێک وەرگەڕا

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share