(3) هۆکار دەریدەخات مۆکۆکۆ بۆ بەرشلۆنە گونجاو نییە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە نزیکبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لە یوسوفا مۆکۆکۆی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەکەن.

سەرچاوە ئیسپانییەکان بە گرنگییەوە لە بەهرەدارەکە دەڕوانن، پێیانوایە سوودبەخش دەبێت بۆ پێکهاتەی چاڤی، بەڵام بە لێکدانەوەی ڕاستییەکان، دەردەکەوێت سوودێکی ئەوتۆی بۆ بارسا نابێت.

یەکەم: لە (84) یاریی لاواندا 127 گۆڵ و 26 ئەسیستی تۆمارکرد، چاوەرواندەکرا لە ئێرلینگ هالاند بەهێزتر بێت، بەڵام تەمەنی گەیشتووەتە (18 ساڵ) و لە ئاستی پێشبینییەکاندا نەبووە.

دووەم: لە هەمان ئەو پێگانەدا جموجۆڵ دەکات کە لیڤاندۆڤسکی تێیدا شارەزایە، دەشیەوێت بە سەرەکی یاریبکات، ئەوە بۆ ئێستای بەرشلۆنە مەحاڵە.

سێیەم: لە دۆرتمۆند پێنج ملیۆن مووچەی هەیە و داوای مووچە و پاداشتی زیاتر دەکات، لەم بارودۆخە داراییە خراپەدا بارسا ناتوانێت ئەو ڕەفاهییەتەی دابینبکات.

بابەتی پێشتر

گاکپۆ لە ڕووی تەکتیکییەوە چ سوودێک بە لیڤەرپوڵ دەگەیەنێت؟

بابەتی دواتر

لە دوای 102 منداڵ، بڕیاریدا لە منداڵبوون بوەستێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی.. گۆڕانکاری لە (ڤار)دا دەکرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بڕیاریدا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای لێدانەوەی تۆمارەکاندا بکات (ڤار). بەپێی ئەو زانیارییانەی…
Total
0
Share