زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا، بایرن و دوو یانەی گەورەی خستووەتە ئامادەباشییەوە

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی چووەتە نێو لیستی یانە داواکارەکانی نیکلاس سولی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن.

لەم وەرزەدا یانەی چێڵسی کێشەی لە هێڵی بەرگریدا هەبووە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 و تەنانەت تاوەکو زستانی 2022 سەرکەوتوو نەبوون لە کڕینی جول کوندیی بەرگریکاری ئیشبیلیە، یاخود پریسنێل کیمپێمبی بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، ئیدارەی بلوزی لەندەن بە ئاراستەی نیکلاس سولی بەرگریکاری زەبەلاحی یانەی بایرن میونشن هەنگاویانناوە، یاریزانەکەش خۆشحاڵبووە بە یاریکردن لەژێر چاودێریی تۆماس توخێلی هاونیشتیمانی، ئامادەیشی دەربڕیوە ڕیزەکانی بایرن میونشن بەجێبهێڵێت.

جگە لە چێڵسی، یانەی بەرشلۆنە بەهەمانشێوە خواستی لەسەر سولی بووە، کێشەی گەورەی یانە داواکارەکانیش لەوەدایە، کە ئیدارەی بایرن وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی جولیان ناگیلسمان و بەهرەی داهاتووی بەرگریی ئەڵمانیا لە 26 ساڵەکە دەڕوانن، بە مەحاڵیش دەزانرێت یانە ئەڵمانییەکە دەستبەرداریبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
Total
0
Share