توانا بەهائەدین: لە ڕێگەی ئامێرەی سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا زیندوون

بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانیدا زیندوون و بە هەموو شێوەیەك كارمان كرد كە ژیانیان پارێزراوبێت.

توانا بەهائەدین بەڕێوەبەری بەشی ئامێرەكان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەيبوو رایگەیاند، لە ڕووداوی تەقینەوەكەی شەوی پێنجشەممەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا زیندوون و كارماندەكرد كە ژیانیان پارێزراوبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی دیكە هەموو هەوڵێكمان خستەگەڕ كە دەروازەیەك بدۆزینەوە تا وەكو تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بچنە ژێر سەقفی خانووە ڕووخاوەكە و ئەو كەسانەی لە ژیاندا بوون بە زیندووی بهێندرێنە دەرەوە و ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە تەرمەكانیان بە شێوەیەك بهێندرێتە دەرەوە كە نەشێوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەر ئاستی زانکۆ…
Total
0
Share