دۆخی یانەی مانچستەریونایتد بەكوێ دەگات؟

ئیریك تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە بری جارێك، دوو جار لە ڕۆژێكدا ڕاهێنان بە یاریزانەكانی دەكات و تا ئێستاش داهاتووی ڕۆناڵدۆ یەكلایی نەبۆتەوە.

تین هاگی هۆڵەندی بۆی دەركەوتووە بەشێك لە كێشەی یاریزانەكانی بریتیە لە خراپی توانای جەستەیی.

هەر بۆیە بڕیاریداوە لە بری یەك جار، لە ڕۆژێكدا دوو جار ڕاهێنانی جەستەیی بە یاریزانەكانی بكات.

لەبارەی داهاتووی ڕۆناڵدۆی پورتوگالیشەوە، یانەكە ناچاربووە بە خواستی ڕۆیشتنی ڕازیبیت.

ئیدارەی یانەكە بۆ دەستبەرداربون لە ڕۆناڵدۆ بڕی 13 ملیۆن پاوەندیان داناوە.

ئیدارەی مانچستەر بە تین هاگی ڕاهێنەریان وتووە پێكهاتەی تیپەكەت وا دروستبكە كە ڕۆناڵدۆی تیا نیە.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە یانەیەك یاریی بكات كە بەشداربێت لە چامپیۆنز لیگ بۆ ئەوەی لە ئامار و ژمارە پێوانەییەكان دانەبڕێت.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. دی ماریا پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە كرد

بابەتی دواتر

چی لە نێوان چێڵسی و بەرشلۆنە دەگوزەرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share