ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕینەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، هاوڵاتییانی ئیدارەی راپەڕین ئاگاداردەكاتەوە لە هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دۆزینەوەی شوێنەوار لە سنوورەكە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کەسانێک لە چیای ماکۆک هەوڵی دۆزینەوەی شوێنەوار دەدەن.

جەختدەكاتەوە، “بۆیە هێزەکانمان لە ئاسایشی قەزای حاجیاوا بە پەلە گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی کەسەکاندا بوون و رووبەڕووبوونەوە دروستبووە و تۆمەتباران بۆ خۆدەربازکردن تەقەیان کردووە، لەبەر هۆکاری تاریکی و شاخاویبوونی شوێنەکە توانیویانە هەڵبێن”.

ئاسایشی راپەڕین ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لە ئێستادا هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان و دەڵێت، “دڵنیاییدەدەین بە هاوڵاتییان کە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە و رووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی بەدواوە نەبووە”.

بابەتی پێشتر

"درێژترین و پانترین شورای هەرێمی کوردستان" لە چیای سەفینە

بابەتی دواتر

ورچێك ژنێك و منداڵەكەی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share