یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق گەیشتنە بەغداد

بە مەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی جەماوەریی پایتەختدا، یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق گەیشتنە بەغداد.

بڕیارە ئەمشەو لە گۆڕەپانی ئاهەنگەكانی بەغداد، ئاهەنگی فەرمیی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە جامی كەنداوی 25 سازبدرێت.

بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگە جەماوەرییەكەدا، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە بەسڕەوە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و بە فەرمی پێشوازی لە یاریزانەكان كرا.

دوێنێ پێنجشەممە لە كۆتا یاریی پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25ـدا لە بەسڕە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە و ناسناوی پاڵەوانی كەنداوی 25ـی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێك لە هەولێر رفێندراوە و بێسەروشوێنە

بابەتی دواتر

هێزەکانی دژەتیرۆر - CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانیان لەناوبرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share